هەوڵدەدرێت ئەمشەو چاک بکرێتەوە

ئاو ترافیکی لای زانکۆی سلێمانی داپۆشیوە

+964

دیلان محەمەد جەزا

نزیکەی کاتژمێرێکە بۆرییەکی ئاو لە ترافیکی لای کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی شکاوە و ئاوێکی زۆر رژاوەتە سەر شەقامەکە.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە 964ی وت، نزیکەی کاتژمێرێکە بۆرییەکی ئاو لە ترافیکی لای کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی شکاوە لە گەڕەکی ئیسکان.

باسی لەوەش کرد، ئێستا تیمەکان بەڕێگاوەن بۆ چارەسەرکردنی بۆرییە شکاوەکە، وتیشی، تا هەڵنەدرێتەوە نازانرێت زیانەکان چین کە بەر بۆرییەکە کەوتووە.

بەختیار تاهیر وتی، ئەمشەو کاری تێدا دەکرێت و هەوڵدەدرێت بەزووترین کات چاک بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەو کەسەی بۆری ئاوەکەی گەڕەکی شێخانی سلێمانی شکاندووە ...

ئەو کەسەی بۆری ئاوەکەی گەڕەکی شێخانی سلێمانی شکاندووە سزا دەدرێت