شۆفێرێک بە سەختی بریندارە

بارهەڵگرێک و تانكەرێكی سووتەمەنی لە نزیک عەربەت بەیەکیاندادا

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی كەپسی بارهەڵگر و تانكەرێكی سووتەمەنی لە رێگای سلێمانی – عەربەت روویدا، شۆفێری بارهەڵگرەكە بریندارە.

موقەدەم زانا عەزیز، لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی عەربەت بە 964ی وت، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و لەسەر رێگای عەربەت بۆ سلێمانی نزیك گوندی خەراجیان بوو، رووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە”.
وتیشی، شۆفێری تانكەرەكە سەلامەتە، بەڵام شۆفێری بارهەڵگرەكە بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە .
باسی لەوەش كرد، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن لۆد و قەرەباڵغی و ئاستەنگەكانی هاتوچۆی شۆفێران لە رێگاکە كەم بكەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا