شۆڕش یان کودەتا؟

66 ساڵ لەمەوبەر سیستمى حوکمى عێراق گۆڕدرا

964+

وریا فەتاح

66 ساڵ لەمەولەر و لە رۆژى 14ـى تەمووزى 1958، سیستمى حوکمى عێراق لە پاشایەتییەوە بۆ کۆمارى گۆڕدرا، رووداوەکەش تا ئەمڕۆ ناکۆکى لەسەرەو هەندێ بە “شۆڕش” و هەندێ بە “کودەتا” ناوى دەبەن.

14ـى تەمووز وەک هەر رۆژێکى دیکە بوو بۆ عێراقییەکان، هاوڵاتیان لەسەر کار و کەسابەتى رۆژانە بوون و پاشایەتى حوکمى دەکرد، بەڵام کاتێک لە رادیۆوە گوێیان لە دەنگى (الله‌ اكبر)‌ و  په‌خشكردنی‌ سرودی‌ نیشتیمانی‌ ‌و سرودی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ ره‌شید عالی‌ گه‌یلانی‌ بوون، عێراقییەکان شۆک بوون.

ئەمانە عێراقییەکانى بەرەو گوێگرتن لە رادیۆکان برد تا بزانن چى روویداوە، خەڵکى گوێیان هەڵخستبوو تا لە ناکاو بە دەنگێکى مەیلەو گڕ، بێژەرەکە رایگەیاند کە عه‌قید روكن عه‌بدول سه‌لام عارف به‌یاننامه‌ی‌ ژماره‌ یه‌كی‌ شۆڕش ده‌خوێنێته‌وه‌.

بەیاننامەکە لەلایەن عه‌بدول سه‌لام عارف به‌ناوی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ خوێندرایەوە و سه‌رۆكایه‌تی‌ وڵات راده‌ستی‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كرا كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ هه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی‌ راپرسی‌ ده‌كرێت ‌و سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێردرێت.

لەم ساتە بەدواوە، سیستمى پاشایەتى عێراق کەوت و سیستمى کۆمارى شوێنى گرتەوە.

عه‌بدول سه‌لام عارف به‌ته‌واوه‌تی‌ جڵه‌وی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ له‌ عێراق خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆیه‌وه‌‌ و كۆتایهێنانی‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی‌ دوه‌م ‌و رژێمی‌ پادشایه‌تی‌ به‌یه‌كجاری‌ راگه‌یاند.

66 ساڵە یەکلایى نەبووەتەوە، 14ـى تەمووز شۆڕشە یان کودەتا، هەندێک بە کودەتایى خوێناوى ناوى دەبەن و هەندێک بە شۆڕش، ئەو مشتومڕە واى کرد لە یاسایى پشووە فەرمییەکانى عێراق رۆژى 14ـى تەمووز دەربهێنرێت، هەرچەندە تا ساڵى پاریش ئەو رۆژە لە عێراقدا پشووى فەرمى بوو، بەڵام چیتر ئەو رۆژە لە پشووە فەرمییەکاندا نەماوە.

دوای‌ کۆتایىهێنان‌ سیستمى‌ پادشایه‌تی ‌‌و راگه‌یاندنی‌ یه‌كه‌مین كۆماری‌ عێراق، عه‌بدولكه‌ریم قاسم بو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، به‌ڵام زۆری‌ نه‌خایاند له‌ ساڵی‌  1963 دا حزبی‌ به‌عس كوتاده‌ی‌ به‌سه‌ردا كرد و عه‌بدول سه‌لام عارف بو به‌ سه‌رۆكی‌ وڵات.

عێراق لەو مێژووەدا بوو بە وڵاتى کودەتا، تا ئەو کاتەى سەدام حوسێن لە ساڵى 1976 دێت و تا ساڵى 2003 و رووخاندنى لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانان، جڵەوى دەسەڵاتى لە عێراقى بەدەستەوەبوو.

بۆچى 14ـى تەمموز ئەمساڵ ناکرێتە پشوو؟

بۆچى 14ـى تەمموز ئەمساڵ ناکرێتە پشوو؟