ئاسایشێک گیانى بەخشى

لە قەرەهەنجیر رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایش و چەکدارانى داعش روویدا

964+

کاروان صاڵحى- کەرکوک

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە ناحیەى قەرەهەنجیر رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایش و چەکدارانى داعش دا روویداوە، بە قسەى بەڕێوەبەرى ناحیە دوو چەکدارى داعش کوژراون و ئاسایشێک گیانى بەخشیووە، بەڵام دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەڵێت، یەکێک لە چەکدارەکان بە بریندارى دەستگیرکراوە و ئەوەى تر کوژراوە.

ئاڤێستا محەمەد، بەرێوەبەر ناحیەی قەرەهەنجیر بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە و وتى،”دوو چەکدارى داعش کوژراوە و دوو کارمەندى ئاسایشی برینداربوون، بەڵام یەکێک لە ئاسایشەکان بەهۆی سەختى برینەکەیەوە گیانی بەخشیوە”.

باسى لەوەشکرد، رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە بووە، دوو چەکدارى داعش لەناو قەرەهەنجیر بە سوارى ماتۆڕێکەوە بوون، بەڵام ئاسایش گومانیان کردووە و چاودێریان کردوون.

وتیشى،”دواتر تەقەیان لە ئاسایش کردووە و رووبەڕووبوونەوە روویداوە، بەڵام هەردوو چەکدارەکە کوژراون”.

بەپێى روونکردنەوەى دەزگاى ئاسایشى هەرێم، یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە و ئەوەى دیکەیان بە بریندارى دەستگیرکراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاسایش: دوو داعشەکەی قەرەهەنجیر پێشتر پێنج پۆلیسیان کو...

ئاسایش: دوو داعشەکەی قەرەهەنجیر پێشتر پێنج پۆلیسیان کوشتووە