ئاسایشێک گیانی سپاردووە

ئاسایش: دوو داعشەکەی قەرەهەنجیر پێشتر پێنج پۆلیسیان کوشتووە

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی دوو چەکداری داعش لە قەرەهەنجیر بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو چەکدارانە لە ماوەی رابردوودا پێنج کارمەندی پۆلیسیان کوشتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 14.7.2024، کاتژمێر 8:00ـی بەیانی، لە ناحیەی قەرەنجیر لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان ئەو دوو چەکدارەی داعش رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایشی کەرکوک بوونەتەوە و لەئەنجامدا یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی دیکەیان بە برینداری دەستگیر کراوە.

لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایشی کەرکوک بەناوی جوامێر عەزیز رەشید گیانی سپاردووە و کارمەندێکی دیکەش بریندارە.

“ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی روویان لەناوچەکە کردبوو، لە رابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەڕووبوونەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو “، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.

هەر لە ماوەکانی رابردوودا و لە کردەوەی سێهەمیان، ئەو دوو چەکدارە دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک دەکوژن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان کوشتووە.

لە قەرەهەنجیر رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایش و چەکدار...

لە قەرەهەنجیر رووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایش و چەکدارانى داعش روویدا