وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی داوە
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت
964+
ژووری هەواڵ
بریارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر رێگای سلێمانی- چەمچەماڵ دەستپێبکات و دواتر دانانی کامێرای خێرایی سلێمانی- هەڵەبجەش دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، رەزامەندی لە وەزارەتی ناوخۆوە دراوە بە دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی- چەمچەماڵ، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە کارکردن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، دەستپێکردنی ئەو کارە پێویستی بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ هەبوو بۆ دەستبەکاربوون و ئێستا ئەو رەزامەندییە دراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی سەرجەم رێگاوبانەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەر رێگایەک کارکردن تێیدا تەواوبووبێت و دوو ساید کرابێت، کامێرای تێیدا دادەنرێت.