مۆلیدەیەکى کارەبایى یەکێک لە گەڕەکەکان...وێنە: 964+
ئەى ئەو دەنگە چییە؟
“سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانى ناو شارى هەولێر بێدەنگ کراون”
964+
وریا فەتاح
سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانى ناوشارى هەولێر بێدەنگ کراون و ئەوانەشى دەنگیان دێت بەهۆى بەرزیى پلەکانى گەرما دەرگایان کردووەتەوە.
لەناوشارى هەولێر هەزار و 200 مۆلیدەى کارەبایى ئەهلى تۆمارکراو هەیە
ماوەیەکە بەشێک لە هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن کە مۆلیدەى ناو گەڕەکەکان دەنگیان دێت، 964 بەدواداچوونى بۆ ئەو بابەتە کرد و لەگەڵ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى هەولێر قسەى کرد، ئەو باسى لەوەکرد، بڕیارى بێدەنگکردنى مۆلیدەکان جێبەجێکراوە و خاوەن مۆلیدەکان پابەندن پێیەوە.
لە بارەى ئەو دەنگەشەوە، قایمقامى هەولێر وتى، “ئێستا بەهۆى ئەوەى وەرزى گەرمایە، مۆلیدەکان 15 تا 16 کاتژمێر ئیش دەکەن، خاوەنەکانیان لە ترسى ئاگرکەوتنەوە یان تەقینەوەیان ناچارن دەرگا بکەنەوە و ئەو دەنگە بەوهۆیەوە دروست بووە”.
لاى خۆیەوە، قارەمان مەولود، سەرۆکى لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکانى هەولێر بە 964ـى وت،”هەزار و 200 مۆلیدە لاى ئێمە تۆمارن و هەموویان پابەندن، بەڵام لێرە و لەوێ مۆلیدەیەک دەنگى دێت پەیوەستە بە گەرماوە، چونکە خاوەنەکەى دەرگەکەى کردووەتەوە”.
باسى لەوەش کرد، هەندێ جار خۆمان رێگەیان پێدەدەین، ئەو نموونەى ئەوەى هێنایەوە دوێنێ لە یەکێک لە گەڕەکەکان خاوەن مۆلیدەیەک ناچار بووە دوو مۆلیدە کار پێبکات، چونکە کاتى دابەشکردنى ئاو بووە، بۆیە خۆمان رێگەمان پێدان لە دەرەوە کارى پێبکەن، لەبەر ئەوەى پێدانى ئاوەکە گرنگتر بووە لە دەنگەکەى.
بەمەبەستى کەمکردنەوەى ژاوەژاو، پارێزگاى هەولێر لە 2020ـەوە بڕیاری دا بە پابەندکردنى خاوەن مۆلیدەکان، کە دەبێت بە سیستمێک مۆلیدەکانیان بێدەنگ بکەن.
تا غەرامە نەکراوی چارەسەری دوکەڵی مۆلیدەکەت بکە
مۆلیدە
بڕیارى لێدەدرێت
تائێستا دیارنییە پارەى مۆلیدە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت یان پڕۆژەى رووناکى
لەم بێکارەباییە
وەستایەک: مۆلیدە و دڵى خەڵک چاک دەکاتەوە
قایمقام: سوپاس بۆ بهدهمهوههاتنتان
له ههڵهبجه تهنیا دوو مۆلیده نهبێت ئهوانهى دیكه وهكار كهوتووهنهتهوه
فرۆشیارێكی مۆلیدە لە هەولێر
"نرخی مۆلیدە گران نەبووە و هەرزان بووە"
“کارەبای مۆلیدە بە مەرجە”
مۆلیدەکانی سلێمانی: پڕۆژەی رووناکی وتی گرێبەستان هەڵوەشاوەتەوە
" بەدیلی كارەبای رەئیسی هەر مۆلیدەیە "
مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی: دەرگای حیوارمان دانەخستووە
"ههر مۆلیدهیهك لانیكهم 10 ملیۆنى دینارى لاى حكومهته"