نەخۆشی دڵی هەبووە

هاوڵاتیەک لە چەمی رێزانی سنووری بارزان خنکا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

درەنگانی دوێنێ ئێوارە لە چەمەکەی رێزان لەناوچەی بارزان پیاوێکی تەمەن 42 ساڵ لە کاتی مەلەوانی کردن خنکا.

چەمی رێزان دەکەوێتە دەڤەری بارزان لە ئیدارەی سۆران، ئەو کەسەشی خنکاوە نەخۆشی دڵی هەبووە، خەڵکی گوندێکی نزیکی رێزانە، خيزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ”ئاگادار کراینەوە لە حاڵەتێکی خنکان لە رووباری رێزان کە خەڵکی ئەو ناوچەیە بە ناوی (س، ح).

وتیشی، ئەو کەسە نەخۆشی دڵی هەبووە، لە دوای چونە ناو ئاو تەندروستی تێکچووە و هەر زوو لە لایەن ئەو کەسانەی لەوێ بوون تەرمەکەی دەرهێنراوە و تیمەکانمان هەوڵیانداوە ژیانی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام نەتوانراوە و گیانی لەدەستداوە.

ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەشت کەس لە رووبارەکانی سنوورەکە خنکاون، تاوەکو ئێستاش تەرمی دوو منداڵ نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌ ئاوى زێی بچووک هاوڵاتییه‌ك لە خنکان  رزگار كرا

له‌ ئاوى زێی بچووک هاوڵاتییه‌ك لە خنکان  رزگار كرا