جارێکی تر نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد
لەچاو دوێنێدا دابەزیوە
نرخی نەوت هاتەوە 76 دۆلار
توانا نەقی
نرخی نەوت دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد بەڵام لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانیەکان بۆ ئەم بەیانییە دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هاتەوە 76 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.1.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 0.4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش 0.12% دابەزیوە.
سەبارەت بە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، زیاتر لە برێنت دابەزیوە و ئەمڕۆ بە 73 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و 0.19% دابەزینی بەخۆوە بینوە
بە گوێرەی شیكردنەوەی شارەزایانی بازاڕی نەوت، پێشبینی دەكرێت ئەم هەفتەیە گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوتدا بێت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بچێت.