لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە

پێشکەوتووترین ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ گەرمیان دابینکرا

964+

ژووری هەواڵ

ئامێرێکی شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ سەنتەری گورچیلەی دەستکردی گەرمیان دابینکرا، تەندروستی ئیدارەکە دەڵێت پێشکەوتوترین ئامێرە لەسەر ئاستی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.7.2024، د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، پێشبینیدەکەین لە هەفتەی داهاتووەوە ئامێرەکە بخرێتە کار و دوو یاریدەدەری تیشک راهێنان وەردەگرن لەسەر چۆنیەتی کارپێکردنی ئامێرەکە.

تێچووی دابینکردنی ئامێرەکە 850 ملیۆن دینارە و تیمی هونەریی کۆمپانیای دابینکەری ئامێرەکە، سەرقاڵی راهێنانی کارمەندانی تەندروستی گەرمیانن بۆ کارکردن لەسەر ئامێرەکە.

لە سەنتەری گورچیلەی دەستکردی گەرمیان، شەش پزیشکی گورچیلە نەخۆش دەبینن و بڕیار دەدەن کێ پێویستی بە شکاندنی بەردی گورچیلە هەیە.

ئامێرێکی پێشکەوتووی شوشتنی گورچیلە دابینکرا

ئامێرێکی پێشکەوتووی شوشتنی گورچیلە دابینکرا