زیاتر لە 23 کیلۆمەترە
دەستکرا بە قیرتاوکردنی رێگای بالیسان
964+
توانا نەقی
ماوەی سێ رۆژە رێگای دۆڵی بالیسان بە تەواوی داخراوە بەهۆی قیرتاوکردنیەوە، ئێستا دوای داواکاری و ماوەیەکی زۆر دەستکراوە بە قیرتاوکردن لە رێگەکەدا.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە رایگەیاند لە رۆژی 7.7ـەوە بۆماوەی 72 کاتژمێر رێگاکە دادخەن بەهۆی قیرتاوکردنەوە ئێستا کارکردن تیایدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە گوژمەى 7 ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار، قیرتاوکردنی رێگاى دۆڵى بالیسان لە سێڕیانى زینەتیر تاوەکو شکارتەی سنوورى ناحییەی بالیسان، سەر بە قەزای شەقڵاوە جێبەجێ دەکرێت.
درێژی ئەو رێگایەش کە قیرتاو دەکرێت 23 کیلۆمەتر و نیوە.
رێگای بالیسان ماوەی سێ ساڵە دەست بە نۆژەن کردنەوەی کراوە، لەو ماوەیە چەندین جار کارەکانی وەستاوە و چەندین جار هاوڵاتیانی ئەو سنوورە بۆ چاکردنی رێگاکەیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.