گرافیك: 964+
ساڵى پار سێ کەس گیانیان لە دەست دا
تووشبووهكهى (تای خوێنبەربوون) لە سۆران نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێشتووه
964+
ئاکام غەفور- سۆران
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حاڵه‌تێكی تووشبوونى تاى خوێنبه‌روون له سنوروى سۆران تۆمار كرا، ئێستا كه‌سی تووشبوو چاكبووه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێشتووه.
تووشبووه‌كه، پیاوێکی تەمەن 57 ساڵی ئاژەڵدار بوو لە گوندێکی ناحیەی مەزنێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر.
سەیدەوان عومەر، بەڕێوه‌بەری ڤێتێرنەری سۆران، بە 964ـی وت، ئه‌مه یەکەم حاڵەتی تووشبوون بوو بە تای خوێنبەربوون كه لە سنوورەکەیاندا تۆمارکرابێت، بەڵام تەندروستیی تووشبووه‌كه باشه و ئێستا له ماڵه‌وه‌یه.
وتیشی “كه‌سه‌كه لە دوای گرتنی تایەکی زۆر سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، لەوێ کە پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لە سنووری ئیدارەی سۆران، هەڵمەتی گشتی رشاندنیان جێبه‌جێ كردووه، بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییەکە.
ساڵی رابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەش حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار کران، کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەست دا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانه‌وه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبه‌ربوونى دهۆك به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی: