کرێکارێکیش بریندارە

کرێکارێک دواى کەوتنە خوارەوە گیانى لەدەست دا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانى

دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو کرێکارێک لە یەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوونى سلێمانى کەوتە خوارەوە، ئەمڕۆ گیانى لەدەست دا، کرێکارێکیش ئەمڕۆ کەوتووەتە خوارەوە و بریندارە.

ئەمساڵ 10 کرێکار لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە

عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە 964ـى وت، هەفتەی رابردوو کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی بەرزاییەکانی قەیوان کەوتووەتە خوارەوە و لەوکاتەوە لە بەشی چاودێریی چڕ ماوەتەوە، تا ئەمڕۆ گیانى لەدەست دا”.

وەک باسى دەکات، ئەو کرێکارەى گیانى لەدەستداوە کوردە و دانیشتووى سلێمانییە و تەمەنى 29 ساڵە.

لاى خۆیەوە سامان نادر، بەرپرسى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە 964ـى راگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، کرێکارێکى تەمەن 25 ساڵ لە بینایەکى تەواونەکراوى نزیک نەخۆشخانەى سمارت لە کاتى کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە و بریندار بووە.

بە وتەى چالاک رەئوف سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی، کە بۆ 964 ئاشکراى کردووە، لە سەرەتاى ئەمساڵى 2024ـەوە تا ئەمڕۆ، 10 کرێکار لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست د...

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەست دا