سەڵاح مەجید
“حەرامە خۆت بکەیتە خاوەنی گۆرانییەک هی تۆ نەبێت”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند سەڵاح مەجید بەهۆی تەندروستییەوە ماوەی دوو ساڵە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە و دەشڵێت، حەرامە و ناشیرینە خۆت بکەیتە خاوەنی گۆرانییەک هی تۆ نەبێت.
سەڵاح مەجید دوو ساڵە کاری هونەری نییە و دابڕاوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، تەندروستیم باش نییە و تەمەنیش رێگا نادات، دەنا زۆر حەز بە کاری هونەریی دەکەم ”
بەشێک لە گۆرانییەکانی سەڵاح مەجید لەلایەن هونەرمەندانی دواترەوە وتراونەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات هیچیان راوێژیان پێ نەکردووە و دەشڵێت، حەرامە و ناشیرینە خاوەنی گۆرانییەک نەبیت بیکەیت بە ناوی خۆتەوە.
سەڵاح مەجید لە ساڵی 1951 لە گەڕەکی کانێسکانی سلێمانی لەدایکبووە، لە منداڵیەوە حەز و خولیای گۆرانی وتنی هەبووە، لە ساڵانی حەفتاکان دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی ، یەکەم گۆرانی لە رادیۆی بەغدا تۆمارکردووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح