نوێژەبارانە بۆ نەمانی وشکە ساڵی دەکەن
964+
شڤان عەبدولڵا
ئەمرۆ 23ی کانونی دووەم، کاتژمێر 11:30 خولەک لە ناحیەی باتێلی سەر بە قەزای سێمێل بە ئامادەبوونی دەیان هاوڵاتی ناحییەکە نزا و نوێژی باران کرا.
خەڵکی ناحیەی باتێل زوربەیان خاوەن کێڵگەی کشتوکاڵین و مەڕ و ماڵات بەخێودەکەن، دوای نەبارینی بڕی پێویستی باران و لەترسی وشکەساڵی، خەڵکی ناحیەی باتێل ڕوویان کردە گردی باتێل و لەوێ بەکۆمەڵ نوێژە بارانەیان کرد.
نوێژەبارانە، مەراسیمێکی ئایینیە و لە کاتی وشکەساڵی و نەبارینی باران لەلایەن مسوڵمانانەوە دەکرێت، لە نوێژەکەدا نزا و پاڕانەوە دەکەن بۆ نەمانی وشکەساڵی و قات و قڕی و دابارینی باران.