هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت
له قه‌ڵادزێ تا ئێستاش به‌شێك له منداڵان له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان له‌دایك ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌ڵادزێ، تا ئێستا هه‌ندێك له خێزانه‌كان له ماڵه‌وه یان له‌لای مامانه‌كان منداڵیان له‌دایك ده‌بێت و نایانبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى منداڵبوون، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فێركاریش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات، كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه بڕواى زیاتری ئه‌و خێزانانه‌یه به مامانه‌كان، نه‌ك نه‌خۆشخانه.
له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ 18 حاڵه‌تى منداڵبوون دوور له نه‌خۆشخانه‌كان له قه‌ڵادزێ روویداوه، كه شه‌ش له‌و منداڵانه كوڕ و 12 منداڵیش كچ بوونه.
د. ئازاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و جۆره بڕوایه‌ى خه‌ڵك هێشتا له سنووره‌كه‌یان ماوه و حاڵه‌ته‌كانى منداڵبوون ناهێننه نه‌خۆشخانه‌كان.
وتیشی “یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خێزانانه هێنده‌ى بڕوا و قه‌ناعه‌تیان به مامانه‌كان هه‌یه هێنده قه‌ناعه‌تیان به پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له سنووره‌كه‌یاندا مامانى رێگه‌پێدراویان هه‌یه و ئه‌و مامانانه‌ش شوێنى تایبه‌ت به‌خۆیان بۆ له‌دایكبوونى منداڵه‌كان هه‌یه، هه‌ركاتێك كه منداڵه‌كه له‌دایك ده‌بێت ئه‌وان له نووسراوێكدا كات و به‌روارى له‌دایكبوونه‌كه بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌نووسن و ئه‌وانیش ده‌یهێنن بۆ نه‌خۆشخانه.
باسی له‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه له‌شوێنى مامانه‌كان له‌دایك ده‌بن و كه‌مترین جار مامانه‌كه ده‌چێته شوێنى خێزانه‌كان.
به‌پێی ئامارێكى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 940 منداڵ له قه‌ڵادزێ له‌دایكبوونه، 405 حاڵه‌ت به‌شێوه‌ى سروشتى و 296 به نه‌شته‌رگه‌رى و 220 حاڵه‌ت له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، 18 حاڵه‌ت له‌لاى مامانه‌كان و ماڵه‌وه و 25 منداڵیش به‌شێوه‌ى دووانه له‌دایكبوونه كه حاڵه‌تێكی له‌دایكبوون سیانه بووه.