لیژنەى فەتوا روونى دەکاتەوە
بۆچى کڕین و فرۆشتن بە پسوڵەى گەنم حەرام کرا؟
964+
ژێوار خدر
ماوەی چەند ساڵێکە پسوڵەی گەنم لە نێو خەڵکیدا کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت و ئەنجومەنی فەتوای هەرێمیش دەڵێت، کەسێک جوتیار نەبێت و پسوڵەی گەنم بۆ سایلۆ وەربگرێت و مامەڵەی پێوەبکات حەرامە.
عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی لیژنەی فەتوای هەرێم بۆ 964 روونیکردەوە کە بۆچى کڕین و فرۆشتن بەو پسوڵەیە حەرامە، ئەو وتى،”خەڵکێکی زۆر گلەیی و ناڕەزایەتییان هەیە لەسەر کڕین و فرۆشتنی پسوڵەی گەنم، چونکە ماوەیەکە کەسانێک کە جوتیاریش نین ئەو پسوڵانە دەکڕن و دواتر بە کەسانی خاوەن زەوی و جوتیارانی دەفرۆشنەوە، بەڵام ئەو کارە چونکە خاوەنداریەتییەکی فیعلی نیە، بۆیە هەم لەڕووی شەرعییەوە هەم لەڕووی قانونیشەوە رێگەپێدراو نیە و حەرامە.
جوتیار بەبێ ئەو پسوڵەیە ناتوانێت گەنم رادەستى سایلۆکان بکات
964 زانیویەتی کە ئەمساڵ نرخی پسوڵەی گەنم لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بۆ دوو ئەوەندە زیادی کردووە، بە جۆرێک لە ئیدارەی راپەڕین بۆ یەک تۆن گەنم نرخی پسوڵەکە لە 100 هەزار دینارەوە بووەتە نزیکی 200 هەزار دینار.
پسوڵە یان وەرەقەی گەنم پسوڵەیەکە کە لە وەرزی پاییزدا، لەلایەن فەرمانگەکانی کشتوکاڵەوە دەدرێ بە جوتیاران و رێژەی ئەو بڕە گەنمەی تیادا دیاریکراوە کە لە سایلۆکانەوە لێیان وەردەگیرێت، ئەوەش بەپێى چاندنى ئەو رێژە گەنمە دیارى دەکرێت کە جوتیار لە زەوییەکەیدا دەیچێنێت.
دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەى پسوڵەى گەنمەوە بڵاوى کردەوە کە:
یهكهم: له رووی شهرعییهوه، به هیچ شێوهیهك دروست نییه، كه كهسێك جوتیاری فیعلی نهبێت و خاوهن زهوی كشتوكاڵی نهبێت، پسولهكه وهربگریت یا پێی بدرێت و ئهویش دواتر بیفرۆشێتهوه.
دووهم: دروست نییه جوتیاری خاوهن زهوی به رێگهی نایاسایی و ناشهرعی، یان به بهكارهێنانی (واسته) و (بهرتیل) ههوڵ بدات زیاتر له ئهندازهی زهوییهكهی (استحقاق)ی له پسولهكهدا بۆ بنووسرێت.