دواى چەند کاتژمێرێک
تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەی زاخۆ دوزراوەتەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تەرمى ئەو گەشتیارە خنکاوە دۆزرایەوە کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى لە کاتى مەلەکرندا لە رووبارى خابورى نزیک زاخۆ خنکا.
گەنجە گەشتیارەکە تەمەنى 19 ساڵە و دانیشتووى رومادییە، کاتژمێر 2:05 خولەکى دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە کاتى مەلەکردندا لە رووبارى خابوو خنکا
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـى وت،” دوای کەتر لە سێ کاتژمێر لە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەدا، دواجار تیمەکانمان توانیان هەر لەشوێنی خنکانەکەی بیدۆزنەوە”.
بە وتەى جەما هەسن، دواى دۆزینەوەى، تەرمى گەنجەکەیان رەوانەى پزیشکى دادى زاخۆ کردووە.
بەپێى ئامارەکان، تەنیا لەمساڵدا پێنج کەس لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ خنکاون، دوو کەسى دیکەش لە دەرەوەى سنوورى ئیدارەکە و لە گوندى گوزگیران کە دەکەوێتە ناحیەى زممارى نزیک زاخۆ، خنکاون و تەرمى ئەوانیش لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى زاخۆوە دەرهێنراوەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارەی بەرگریی شارستانیی هەرێم بە 964ـی داوە، لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا 40 کەس لە سەرتاسەرى هەرێم لە ئاوى چەم و رووبار و گۆماوەکاندا، خنکاونز
پێداچوونەوە: وریا فەتاح