هه‌ر ئێستا كه‌سێك له خابوورى زاخۆ خنكا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
په‌یامنێرى 964 زانیاری ئه‌وه‌ى پێگه‌یشتووه كه هه‌ر ئێستا كه‌سێك له ئاوى خابوور له زاخۆ خنكاوه.
له‌رێگایه به‌ره‌و شوێنى رووداوه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى وورده‌كارى رووداوه‌كه‌تان پێڕابگه‌یه‌نین.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:36 خولهك
ئه‌وه‌ى خنكاوه گه‌شتیارێك بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌شتیاری دیكه چوونه‌ته سه‌ر ئاوى خابوور، به‌ڵام به‌قسه‌ى یهكیێك له هاوه‌ڵه‌كانى، به‌هۆى پله‌ى گه‌رمى زۆره‌وه ویستوویه‌تى مه‌له بكات، به‌ڵام خنكاوه.
ئێستا، چه‌ندین تیمى به‌رگری شارستانى زاخۆ له شوێنى رووداوهوكهن و خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ن.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:06 خولهك
گه‌نجه‌كه ته‌مه‌نى 19 ساڵه و به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و خه‌ڵكى شارى رومادیه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 3:18 خولهك
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ به 964ـى راگه‌یاند، تیمه‌كانیان به‌دواى ته‌رمه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
وتیشی “پێشتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى هۆشیارییه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شتیارانى سه‌ر ئاوى خابوور ئاگادار كرابوونه‌وه كه مه‌له كردن له‌و ئاوه مه‌ترسیداره”.
باس له‌وه‌شده‌كات، كه مه‌له‌كردنیان له ئاوى خابوور له سنوورى زاخۆ قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵام به‌شێك له گه‌شتیاره‌كان به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما گوێ به رێنماییه‌كان ناده‌ن و مه‌له‌وانى ده‌كه‌ن.