سەرمایەکەی سەروو 250 ملیارە

وەزارەتی دارایی هەرێم: بانکی نیشتمان قەرز و پێشینە بە هاوڵاتیان دەدات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە و رایانگەیاند، جەخت لە کردنەوەی بانکی نیشتمان دەکەینەوە کە لە رێگەیەوە فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024، شاندێکی بانکی ناوەنديی عێراقی سەردانی وەزارەتی داراییان کردووە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان.

“هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی دوولایەنە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی بانکەکەیان کردەوە لە نزیکترین کاتدا و رۆڵی بانکەکەیان لە پڕۆسەی پێشخستنی بواری دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز نرخاند”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی، بانکی نیشتمان سەرمایەکەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە، کۆتایی ساڵی رابردوو لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە.

“لە رێگەی بانکەکەوە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاری دارایی و بانکی، سەرجەم بانکە حکومییەکانی وەزارەتی داراییش لە ژێر چەتری بانکی نیشتمان رێکدەخرێنەوە”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.

بانكێك سێ هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ گه‌شتیاران

بانكێك سێ هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ گه‌شتیاران