سوپرایزەکەی نانسی عەجرەم حەوتی حەوتە

+964

پەری ساڵح
خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی نانسی عەجرەم جوانترین کات و رۆژ و مانگ بۆ بڵاوکردنەوەی کلیپە نوێیەکەی هەڵدەبژێرێت و دەیکاتە سوپرایزی هەوادارانی.

نانسی عەجرەم لە هەژمارەکەیەوە لە ئینستاگرام بەشێک بچوکی لە پشتی کامێرای کلیپە نوێیەکەی بەناوی “من_نظرة” بڵاوکردەوە  و نوسیویەتی چاوەڕوان بن، 7.7.2024 کاتژمێر 7ی ئێوارە، ئەوەش دوای 10 مانگ لە بڵاوکردنەوەی کۆتا کلیپی، بەڵام هێندەی کاتی بڵاوکردنەوەی بووە ترێندی سۆشیال میدیا هێندە باسی لە کلیپەکە ناکرێت.

نانسی عەجرەم  ساڵی 2024 گۆرانییەکانی لە یوتیوب نزیکەی 3.5 ملیار  بینەری تێپەڕاند و پێشتریش لە ئێکس رایگەیاند، چانێڵێکەی زۆرترین بینەری هەیە و زۆرترین سەبسکرایبی لە نێو هونەرمەندانی لوبنانی و عەرەب لە سایتی ڤیدیۆیی نێودەوڵەتیدا هەیە.

نانسی عەجرەم، خاوەنی سێ خەڵاتی جیهانییە بۆ موزیک و نازناوی پەپوولەی گۆرانی پێبەخشراوە…

نانسی عەجرەم و مەروان خوری بۆ ڤالانتاین لە هەولێرن

نانسی عەجرەم و مەروان خوری بۆ ڤالانتاین لە هەولێرن