پیلانی ترسناکیان هەبووە

دوو ژن و پیاوێک لە دهۆک دەستگیرکران

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی دهۆک باندێکی ساختەکردنی رەگەزنامەی باری شارستانی و پاسپۆرت دەستگیرکران.

پۆلیس دەڵێت، هەموو ئەو کەلوپەلانەی پێویستە هاوڵاتییەکی عێراقی هەیبێت دروستیان کردووە و هەوڵیانداوە کڕین و فرۆشتن بە خانوو و موڵکی هاوڵاتیان بکەن.

بۆ پۆلیس روونبووەتەوە، تۆمەتبارەکان خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن و یەکێک لەو ژنانەی کەوا دەستگیرکراوە، نیشتەجێ بووە لە دهۆک و هەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش لەگەڵیاندا دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، “دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت کەوا باندێک هەن، هەستاون بە ساختەکردنی رەگەزنامەی باری شارستانی و باجی کەسی، بە ناوی خەڵک هەوڵیان داوە موڵکی خەڵک بخەنە سەر ناوی خۆیان، بەبێ ئەوەی خاوەنە رەسەنەکەی ئەو موڵکانە ئاگای لێ بێت، کە زەوییەکەی یان خانووەکەی دەفرۆشرێ”.

وتیشی، “سێ تۆمەتبار لەسەر ئەم کەیسە دەستگیرکراون، کە دوو ژن و پیاوێکن و خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن و لە پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون”.

تۆمەتبارەکان، تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 50 ساڵییە، وتەبێژی پۆلیس وتی، “پیلانەکەیان سەری نەگرتووە و لە دهۆک دەستگیرکراون، زیاتر کارەکانیان لە پارێزگاکانی خوارووی عێراق ئەنجام داوە، ئەگەر پیلانەکانیان سەریگرتبایە بایی نزیکەی (دوو ملیۆن و 300 هەزار دۆلار) فێلیان لە خەڵک دەکرد”.

“ئێستا تۆمەتبارەکان، بەپێی ماددە و بەندی 289 و 298 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا دەکرێن، هێمن سڵێمان وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران