لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون

دەزگای ئاسایشی هەرێم: نۆ چەکداری داعشمان دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان نۆ کەس دەستگیر کران، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەو دەستگیر کراوانە چەکداری داعشن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.7.2024، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، نۆ چەکداری داعش کە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، دەستگیر کران.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی وت، “لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیکردەوە کەتۆمەتباران چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە بوون و بەشداریی چەندین کاری تیرۆریستی بوون”.

ئەو نۆ کەسە لە دوو ئۆپەراسیۆندا دەستگیر کراون و داواکراون بە مادەی چوار لە یاسای تیرۆر و دراونەتە دادگا.

ئاسایشی سلێمانی:

ئاسایشی سلێمانی: "حه‌وت تیرۆریستی داعشمان ده‌ستگیر كرد"