حاسڵات
هاتوچۆی سوریا و رۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەوە
964+
ژووری هەواڵ
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: دەرگای هەموو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان کراوەیە بە رووی هەموو ئەو هاوڵاتییە سورییانەی لەدەست ستەمی تورکیا هەڵدێن و روو لە ناوچەکانی ئەوان دەکەن.
تەنیا دوو رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی ئێران، رۆژی هەینی پزیشکیان و جەلیلی کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی یەکێکیان ببنە سەرۆکی ئێران، بەڵام هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان داوا دەکەن دیسان خەڵک بە رێژەی زۆر بایکۆت بکەن و ناڕازی بوونی خۆیان بسەلمێنن.
محەمەد خاتەمی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران دەڵێت: بایکۆتکردنی خەڵک بەو رێژە زۆرە کە گەیشتە 60% لە مێژووی ئێراندا هاوشێوەی نەبووە، مانای ئەوەیە خەڵک زۆر توڕەن لە سیستەمی ئێستای وڵات.
زیندانیانی پەکەکە و پەژاک لە گرتووخانەکانی تورکیا رایانگەیاند کۆتاییان بەو مانگرتنە هێناوە کە لەرۆژی 7.10.2023 دەستیان پێکردبوو، بەڵام لەمەودوا بەچالاکی جۆراوجۆر داوای مافەکانیان دەکەن، مانگرتنە دوورو درێژەکە بۆ ئەوە بوو رەوشی ئۆجەلان لە ئیمراڵی باس بکرێت و هەواڵێکی بزانن.
دوای ئەوای بۆ ماوەی دوو رۆژ هاتوچۆی نێوان ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا راگیران، جارێکی تر هەردوو حکومەتی سوری ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رازیبوون بەوەی جموجۆڵی مەرزی دەوروبەری رەقە ئاسایی ببێتەوە، بێ ئەوەی هۆکاری راگیرانەکە روون بکەنەوە.
پارتی کرێکاران رایدەگەیەنێت: لە رۆژانی27ی حوزەیران هەتا 2ی تەمموز لە ناوچە جیاوازەکان گورزی گەورەیان لە سوپای تورکیا وەشاندووە، لەناو چالاکییەکانیاندا خستنە خوارەوەی درۆن و کوشتنی سەربازی تورکی و بەئامانجکردنی سەنگەری تێدایە.