تیمێکی غەواسیش دانرا

دوو بنکەی بەرگریی شارستانی لە سنووری قەزای سێمێل کرانەوە

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ یەکەمجار دوو بنکەی بەرگریی شارستانی لە سنووری قەزای سێمێل کرانەوە، وتەبێژی قایمقامیی سێمێل دەڵێت، بنکەی نوێمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بتوانن بە خێرایی بگەنە شوێنی رووداوەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.7.3، دوو بنکەی نوێی بەرگریی شارستانی کرانەوە، یەکێک بنکەی حەوشکێ لە کومەڵگەی تەناهی و ئەوەی دیکە بنکەی خانکێ لە ناحیەی خانکێیە.

ساڵح غازی وتەبێژی قایمقامی قەزای سێمێل، بە 964ی وت، لە کومەڵگەی تەناهی و ناحیەی خانکێ پێویستی بە بنکەی بەرگریی شارستانی هەبوو، بۆ ئەوەی تیمەکان بە خێرایی بگەنە شوێنی رووداوەکان، بۆ هەر بنکەیەک چەند تیمێک لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکۆژێنەوە تەرخانکراون.

وتیشی، لە بنکەی بەرگریی شارستانیی خانکێ جگە لە تیمی ئاگرکوژێنەوە، تیمێکی غەواس لەسەر بەنداوی خانکێ جێگیرکراوە بۆ  هەر رووداوێکی خنکان. چۆنکە هاوڵاتیان لەم وەرزەدا بۆ مەلەکردن پەنا بۆ بەنداوی خانکێ دەبەن.

لە قەزای سێمێل چوار بنکەی بەرگریی شارستانی هەن، جگە لەوەی هەر کەمپێک ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شەش رۆژە گەنجەکەی خانکێ نەدۆزراوەتەوە و گورگ چەند سەر ...

شەش رۆژە گەنجەکەی خانکێ نەدۆزراوەتەوە و گورگ چەند سەر بزنێکی خنکاند