ئەندازەی پاركەكانی هەولێر:

“تا ئێستا هیچ باخچە و پارکێک لە سنووری هەولێر وشك نەبووە”

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی ئاودانیان دەستپێکردووە بۆ پاراستنی گوڵ و دارەکانی ناو باخچە و پارکەکانی شارەکە بۆ ئەوەی وشك نەبن.

ئەندازیار رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ی وت، “تا ئێستا هیچ باخچە و پارکێک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان وشک نەبووە، تەنیا چەند حاڵەتێکی کەم هەبووە، چەند رۆژێکیشە هەڵمەتێکی چڕمان دەستپێکردووە کە پێکهاتووە لە دەرهێنان و خاوێنکردنەوەی گژوگیای پارکەکان.
وتیشی، رۆژانە بە بەردەوامی ئەو پارکانەی ئاوی ژێرزەویان نییە، بە تانکی ئاوی پاشماوەی هاوڵاتیان ئاو دەدرێن بۆ ئەوەی وشک نەبن.

تەنیا لەمساڵدا لە چەند شوێنێکی جیاواز 10 پارچە زەوی سەوز کراون و وەک دارستان داچێنراون.

جگە لەوەی لە شاری هەولێر بەردی بناغەی چەند پارکێک داندراون و چەند پارکێکیش کراونەتەوە، بڕیار وایە لە چەند مانگی داهاتوودا پارکێکیش لە گەڕەکی ژیان بە رووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.

لە سەنتەری شاری هەولێردا 20 پارکی گەورە و 450 باخچە و پارکی بچووک هەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە