تاکەی؟

ماوەی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی كوردستان درێژكرایەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند،  ماوەی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا 15ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی كوردستان دەكات، ئەمڕۆ رایگەیاند، بۆ ماوەی 11 رۆژی دیكە پێشكەشكردنی تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان درێژكرایەوە.
پێشتر كۆمیسیۆنەكە وادەكەی تا 4.7.2024 دیاریكردبوو، بەڵام بە پێی راگەیاندراوەكە تا 15ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.

ئەوە بۆ جاری چوارەمە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كاتی تۆماری حزب و هاوپەیمانەكان درێژ دەكاتەوە.

بە پێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 20.10.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەمی بەڕێوەدەچێت.

وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکرێت

وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی کوردستان دیاری دەکرێت