دیمەنی دووان لەو مینانەی کە لە باڵەکایەتی دۆزراونەتەوە.وێنە.بەڕێوەبەرایەتی کاروباری منی هەولێڕ
هی سەردەمی جەنگی عێراق و ئێرانن
نۆ پارچە مین و تەقەمەنی لە باڵەکایەتی چارەسەرکران
964+
ژێوار خدر
چەندین پاشماوەی مین و تەقەمەنی لە سنووری باڵەکایەتی کە مێژووەکەی بۆ جەنگی ئێران – عێراق دەگەڕێتەوە لە ناوبران.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی هەولێر بڵاویکردەوە، نۆ پارچە تەقەمەنی نەتەقاوە کە پێکهاتوون چوار مین لە جۆری ( VS50 ) و پێنج پاشماوەی تەقەمەنی دیکە چارسەرکراون.
عەلی میران بەڕێوەبەری تەکنیکی دەزگای مینی هەرێم بە 964ـی وت، مێژووی ئەو مین و تەقەمەنیانەی کە ئەمڕۆ چارسەرکراون دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران.
وتیشی، بەشێک لەو مینانەی کە لە شوێنەکانی خۆیاندا دەتوانرێ چارەسەر بکرێن چارەسەر کراون و ئەو بەشەی تریشیان دەگوازرێنەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و لە کاتێکی دیکەدا چارەسەر دەکرێن بۆ ئەوەی نەبنە مایەی زیان بۆ هاوڵاتیان.
ئەو پاشماوەی تەقەمەنیانە لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، گوندەکانی ئالانە، زینوێ، چیای کۆدۆ، گوندی دەربەند و کێڵگەی مینی سەرگۆر دۆزراونەتەوە.