"کاری بەرزکردنی باڵای کردووە"

ئاسایشی سۆران: جادووگەرێکمان دەستگیر کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای خەلیفان، کەسێک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا کە کاری “جادوو”ـی کردووە و لەرێگەی فێڵکردن پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.7.2024، ئاسایشی سۆران رایگەیاند، کەسێک دەستگیر کرا کە کاری “جادوو” دەکات و بە ئەسڵ خەڵکی وڵاتی ئێرانە و نزیکەی 20 ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژیت.

“ئەم کەسە خۆی بە شێخ ناساندوە و لە رێگەی دووعاوە چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان و جەڵتەی دڵ و مێشک و گەدە و گورچیلە و هۆرمۆنی جەستە دەکات بە تایبەتی درێژکردنی باڵا “، ئاسایشی سۆران وا دەڵێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە دەستگیر کراوەکە کەسێکی جادووگەرە ، و لە رێگەی فێڵکردنەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.

“[دەستگیر کراوەکە] بە ناوی چارەسەرکردنی نەخۆشیە دەروونییەکان پەیوەندی نزیکی لەگەڵ چەندین ئافرەت دروستکردووە و بڕی 500 دۆلاری لە چەندین کەس وەرگرتووە بۆ درێژکردنی باڵایان. لە ناو مۆبایلەکەیدا چەندین وێنەی ئافرەت هەبوو”، ئاسایش وا دەڵێت.

ئاسایشی سۆران داوا لە هاولاتیان دەکات لە هەر شوێنێک لەم جۆرە کەسانە یان بینی، ئاگاداریان بکەنەوە، “چونکە کارەکەیان هیچ بنەمایەکی نییە”.

لە سۆران.. 25 تۆن برنجی ساختە دەستی بەسەردا گیرا

لە سۆران.. 25 تۆن برنجی ساختە دەستی بەسەردا گیرا