کەی دەکرێتەوە؟

تا ئێستا بنکەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە کۆیە نەکراوەتەوە

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بڕیاربوو سەرەتای مانگی حەوتی ئەمساڵ، گەنمی جوتیارانی سنووری شاری کۆیە لە بنکەی وەرگرتنی گەنم وەربگیرێت، بەڵام تا ئێستا کارەکانی ئەو بنکەیە تەواو نەبووە و قایمقامی کۆیەش دەڵێت، زۆری نەماوە لەو هەفتەیەدا تەواو دەکرێت.

تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیە بە 964ی وت، لە ساڵی پارەوە ئێمە دەرخستەمان کردووە بۆ ئەوەی ئەو بنکەیە بکرێتەوە، بەڵام بە هۆکاری باران و بوونی رەشەبا، لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هەڵوەشایە، جارێکیتر ئەمساڵ دەرخستەیەکمان کرد بە بڕی 130 ملیۆن دینار، ئێستا وا کارەکان لە کۆتاییدان و لەم هەفتەیە دەست دەکەین بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و بنکەکە دەکرێتەوە.

بنکەکە لە رێگەی دەشتی کۆیەیە و سێ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە، جوتیاران گەنمەکانیان لە شەقام و سەر رێگای بارهەڵگرەکاندا داناوە و چاوەڕێ دەکەن لێیان وەربگیرێت، بۆ ئەوەی چیتر بەرهەمەکانیان نەمێنیتەوە و رادەستی بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

جوتیارانی کۆیە گەنمەکانیان لەسەر جادە روو کردووە

جوتیارانی کۆیە گەنمەکانیان لەسەر جادە روو کردووە