بۆ داهاتی ترانزێت

شاندێکی فڕۆکەخانەی هەولێر لە کۆبونەوەکەی وەزارەتی پلاندانان بەشداربوون

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە، دووەمین کۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و چارەسەری کێشەکانی تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان، بە سەرپەرشتی محەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی گومرگی (وشکانی، ئاسمانی و دەریایی) تاوتوێ کراون، هاوکات بە گوێرەی سۆراغی 964، شاندێکی تەکنیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەشداربوون، ئەوەش لەسەر ئالیەتی ناردن و رەسمی گومرگی داهاتی ترانزێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان روون ئاشکرایکردووە، کە نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی، لە بڵاوکراوەیەکدا تەنیا دەڵێت، “شاندی هەردوولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگی زیاتر بکرێت”.

بەڵام، لە راگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتووە، “هەردوولا رێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی دیدێکی گشتگیر بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی گومرگی، یاساکانی پاراستنی بەرهەم، و بڕیارە پەیوەندیدارەکان، هەروەها کارکردن لەسەر پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای دەسەڵاتی بەندەرەکانی سنووری ساڵی 2016”.

بەغدا و کوردستان لیژنەیەک بۆ گومرگ و بەرهەمی ناوخۆ پێک...

بەغدا و کوردستان لیژنەیەک بۆ گومرگ و بەرهەمی ناوخۆ پێکدەهێنن

لە بەیانیەوە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی بە رێژەی %50 دەچێ...

لە بەیانیەوە کەمکردنەوەی رەسمی گومرگی بە رێژەی %50 دەچێتە بواری جێبەجێکردن

عێراق چوار خاڵی گومرگی بەرامبەر هەرێم داناوە

عێراق چوار خاڵی گومرگی بەرامبەر هەرێم داناوە