دوو برینداری دیکەش دۆخیان باش نییە

ژمارەى گیانلەدەستدانى رووداوێکى هاتوچۆ بۆ 5 کەس بەرز بووەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا، دوو لەبریندارەکانی رووداوى هاتوچۆکەی ئێوارەی دوێنێی خورماتوو گیانیان لەدەستدا، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان لەو رووداوەدا بوون بە پێنج کەس.

 کاتژمێر 9:45 خولەکى ئێوارەی رۆژى 30.6.2024، لە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگ لەسنوری خورماتوو، رووداوێکى هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە لە شوێنى رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار برینداریش گەیەنرانە نەخۆشخانە

سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە964ـی وت، “شەوی رابردوو چوار بریندار گەیەنرانە بەشی فریاکەوتی نەخۆشخانەکەمان و بەهۆی سەختی رووداوەکەوە بارودۆخیان ناجێگیر بووە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ دوو لەبریندارەکان گیانیان لەدەستدا”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی،” کۆی گشتی گیانلەدەستدان لەو رووداوەدا گەیشتە پێنج کەس و ئێستاش دوو برینداری تر لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان و بارودۆخی ئەوانیش ناجێگیرە و ئەگەر هەیە ئەمڕۆ بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی یان هەولێر”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا