وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق
ئەو گەرمایەی ئێستا هەیە هەرگیز پێشتر نەبووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت، ئەو گەرمایەی ئێستا لە عێراق هەیە، بە حەیاتی نەبووە و تۆمار نەكراوە.
عەون زیاب ئەمڕۆ یەكشەممە لە پارێزگای بابل بۆ میدیاكان قسەی كرد و 964یش لەوێ ئامادەبوو، ئاماژەی بەوە دا كە ئێستا ئەو پلە گەرمییانەی لە عێراق تۆمار دەكرێن، بە درێژایی مێژوو وێنەی نەبووە.
وتیشی، “ئێمە ئێستا بە زەحمەتترین بارودۆخدا تێدەپەڕین، مانگی حوزەیران بە درێژایی مێژوو وەك ئێستا گەرم نەبووە، ئەمە وەچەرخانێكی تایبەتە لە بواری گۆڕانكارییەكانی ژینگەدا”.
ئاماژەی بەوەش دا، “ئەو پلانەی ئێستا تۆمار دەكرێن، پێشتر هیچ كاتێك تۆمار نەكراون، بۆیە ئێستا لە رووی كاراییەوە بەرزترین پلەی گەرما و بەرزترین پلەی بەهەڵمبوون هەیە، بۆیە ئەمە سەختترین قۆناغە بۆ عێراق و سامانی ئاو لە عێراقدا”.
ئاوى سهرزهوى و ئاوى لافاو دهخرێنه ژێر زهوى
ژینگە
ئاگرکردنەوە بە تایە قەدەغەیە
شارەوانی حاجیاوا هۆشداری دەداتە گەشتیارانی ماکۆک
لە عێراق
20 وێستگەی چاودێریی جۆری هەوا دەکەونە کار
هەولێری پایتەختیان خاوێن کردەوە
لە رۆژانی هەینی و پشووشدا پاڵەوانانی ژینگەپارێز ئیشی خۆیان دەکەن
"شتێکی زۆر ناشیرینە زبڵ لەسەر مردوو فڕێ بدەی"
هەڵمەتێک بۆ خاوێنکردنەوەی گۆڕستانەکانی خورماتوو بەڕێوەچوو
لە دەڤەری شارباژێر