35 هەزار کارمەندیان دەوێت

کۆمیسیۆنی عێراق کارمەند بۆ هەڵبژاردنی هەرێم وەردەگرێت

964+

پێشەوا محەمەد

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای وەرگرتنی کارمەند بۆ هەڵبژاردنی هەرێم دەکاتەوە و ماوەی 20 رۆژ داواکاری وەردەگرێت.

کۆمیسیۆنەکە لە رۆژی 4.7.2024 تا 23.7.2024 لە رێگەی فۆڕمێکەوە داواکارییەکان بۆ رۆژی هەڵبژاردن وەردەگرێت.

عیماد جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 35 هەزار فەرمانبەریان پێویستە و بەشێکیان بۆ یەک رۆژ و بەشێکیشیان بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە شێوەی گرێبەست وەردەگیرێن.

وتیشی، “ئەوانەی داوای دامەزراندن دەکەن بۆ رۆژی دەنگدان. پێویستە لانیکەم بڕوانامەی دبلۆمیان هەبێت”.

بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتیی هەرێم، بڕیارە 20.10.2024 هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنەکەش لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.

رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا

رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا