كێشه‌كه بێ پاره‌ییه
دوو ساڵه ئیداره‌ى سۆران نه‌یتوانیوه كارگه‌ى قیڕى به‌ستۆڕه بگوازێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو ساڵه كارگه‌ى قیڕى به‌ستۆڕه دراوه‌ته ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاره بۆ گواستنه‌وه‌ى ئامێره‌كانى ئه‌م كارگه‌یه، نه‌یانتوانیوه بیگوازنه‌وه.
كارگه‌كه، پێشتر هی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى هه‌ولێر بووه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌مانى به‌شێك له ئامێره‌كان، حكومه‌ت ئه‌و كارگه‌یه‌ى داوه‌ته ئیداره‌ى سۆران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارگه‌ى له‌م چه‌شنه له‌و ئیداره‌یه نییه.
خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران به 964ـى راگه‌یاند، بریارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م كارگه‌یه ده‌مێكه ده‌رچووه، به‌ڵام نه‌بوونى پاره گواستنه‌وه‌كه‌ى راگرتووه.
وتیشی “پێشتر له سۆران پێنج كارگه‌ى حكومى هه‌بووه، به‌ڵام نه‌ماون ئێستا هیچ كارگه‌یه‌كی حكومى لێ نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ پڕۆژه‌كانى قیڕتاوكردنى رێگاوبانه‌كانیان قیڕ له كارگه ئه‌هلییه‌كان ده‌كڕن.
له سنوورى ئیداره‌ى سۆران چوار كارگه‌ى ئه‌هلى بۆ دروستكردنى قیڕ هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، دیار نییه كه‌ى ئامێره‌كانى ئه‌م كارگه‌یه ده‌گوازرێنه‌وه، كارگه‌كه له سۆران ده‌كه‌وێته كار، ده‌شڵێت “به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دابینكردنى پاره‌كه ده‌كه‌ین، چونكه به‌كارخستنى كارگه‌كه بۆ ئێمه زۆر پێویست و گرنگه”.