لە بارەی برینداركردنی دوو زیندانی

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وردەكاریی زیاتر بۆ 964 ئاشكرا دەكات

+964

دیلان محەمەد

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەیامنێری 964 وردەكاری زیاتر لە بارەی هێرشەكەی ناو گرتووخانەی گرتن  و گواستنەوە سلێمانی ئاشكرا دەكات.

سەركەوت ئەحمەد ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كەسەی بە چەقۆ دوو زیندانیی بریندار كردووە، فێڵێكی وای بۆ بردنەژوورەوەی چەقۆ بەكارهێناوە، ئامێری سۆنەریش ناتوانێت ئاشكرای بكات.

وتیشی، بریندارەكان ئامۆزای یەكترن و ئێستا تەندروستییان باشە، ئەو كەسەی هێرشیشی كردووە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و لێكۆلێنەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زانیارى نوێ لە بارەى رووداوەکەى گرتوخانەى گرتن و گواست...

زانیارى نوێ لە بارەى رووداوەکەى گرتوخانەى گرتن و گواستنەوە