د. ئازاد محەمەدیانی

“ئەگەر پزیشکیان توانى بایکۆتکاران بهێنێتە سەر سندوقى دەنگدان براوەى هەڵبژاردنەکە دەبێت”

964+

ژووری هەواڵ

د. ئازاد محەمەدیانى، مامۆستاى زانکۆ و شرۆڤەکارى سیاسى پێى وایە، ئەو کەسانەى بایکۆتى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێرانیان کردووە یەکلایى کەرەوە دەبن ئەگەر لە خولى دووەم دەنگ بدەن، دەشڵێت: گۆڕانکارییەکانى ئێران نەیتوانى خەڵک بهێنێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان.

محەمەد یانى لە رێگەى سکایپەوە میوانى 964 بوو و لەبارەى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى چواردەهەمینى سەرۆکایەتى ئێران قسەى کرد.

بە بۆچوونى ئەو شرۆڤەکارە، ئەگەر لە خولى دووەمدا، پزیشکیان توانى ئەو خەڵکانە رازى بکات کە لە خولى یەکەم بایکۆتیان کردووە دەنگ بدەن، دەتوانێت ببیتە براوەى هەڵبژاردن، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر رێژەى بەشدارى وەک خولى یەکەم بێت، سەعید جەلیلى کاندیدى نەریتخوازەکان دەیباتەوە.

بڕیارە هەینى داهاتوو، خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران بەڕێوە بچێت و تێیدا هەریەک لە مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلى ململانێ دەکەن بۆ ئەوەى یەکێکیان بچێتە سەر کورسى سەرۆکایەتى ئێران.

بخەون سبەینێ ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنەکەى ئێران رادەگ...

بخەون سبەینێ ئەنجامى بەرایى هەڵبژاردنەکەى ئێران رادەگەیەنرێت