قوتووێک دۆشاوی تەماتە دەبێتە فریادڕەسی و لە مردن رزگاری دەکات
+964
هێڕۆ مەولودی
پیاوێکی کۆڵۆمبی کە شەپۆڵی دەریا خۆی و گەمییەکەی برد، دوای 24 رۆژ لە ونبوونی ئاوێنەیەک و قوتووە دۆشاوێکی تەماتە لە مردن رزگاری دەکەن.
ئۆلیوەس فرانسوا، ئەو دەریاوانە دۆمینیکییەیە دوای 24 رۆژ لە ونبوونی فڕۆکەوانێکی کۆڵۆمبی رزگاری دەکات.
رووداوەکە لە 28ـی کانونی یەکەمی 2022 روویداوە، کاتێک ئۆلیوەس سەرقاڵی چاککردنەوەی گەمیەکەی بووە، شەپۆڵی دەریای کاریبی خۆی و گەمیەکەی دەبات، دواتر لە دورگەی سێنت مارتین، گەمیەکەی لەنگەر دەگرێت.
ئۆلیوەس فرانسوا، بە تەنیا 24 رۆژ لەسەر دوورگەکە دەمێنێتەوە، لە چانسی ئەو لە گەمیەکەی قوتووێک دۆشاوی تەماتە و سیری هاڕاوی تێدا بووە، هەر ئەمەش فریادڕەس بووە لەوەی برسییەتی نەیکوژێت.
لەم ماوەیەدا، ئۆلیوەس فرانسوا هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی رزگاری بێت، وەک خۆی باسیدەکات کە ئاگریشی کردۆتەوە بۆ سەرنجڕاکێشان، بەڵام “هەموو هەوڵەکان شکستییان هێنا”.
دواجار لە بەختی ئۆلیوەس، فڕۆکەیەکی سەر بە هێزی دەریایی کۆڵۆمبی بەسەر ئەو دوورگەیە تێدەپەڕن، ئەمیش لە رێگەی ئاوێنەک ئاماژە بۆ فڕۆکەکە دەنێرێت.
“بە رێگای ئاوێنەیەک کە بەرامبەر تیشکی خۆر رامگرت و ئاماژەم بۆ فڕۆکەکە نارد، دوای دووجار، فڕۆکەوانەکان منیان بینی و رزگاریان کردم”.
ئۆلیوەسی تەمەن 47 ساڵ، بە میدیاکانی کۆڵۆمبیای وتووە، نازانم چۆن زیندوو ماوم!.
.