وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکە زانیارى دەدرکێنێت

هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى ئێران کاریگەرى لەسەر بەهاى تمەن دروستکردووە؟

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەڵبژاردنەکانی ئێران کاریگەری لەسەر نرخی تمەن دروست نەکردوە، بەڵام دەڵێت پڕۆژە و بۆچوونى سەرۆکە نوێکە نرخەکەی دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 700 هەزار تمەن بە شێوەی کاش مامەڵەى پێوە کراوە و شەش ملیۆن و 100 هەزار تمەنیشی بەشێوەی حەواڵە دەکرد.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو هەڵبژاردنە لەناوخۆی ئێراندایە و خودی پڕۆسەکە زۆر کاریگەری لەسەر بەرزبونەوە یان نزمبونەوەی نرخی تمەن دروستناکات.

وتیشی، “ئەو سەرۆکەی هەڵدەبژێردرێت روئیاکانی بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێران کاریگەرى لەسەر بەهاى تمەن دروست دەکات، بەتایبەت ئەو سەرۆکە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی دەکات، ئایا سیاسەتی لەگەڵ ئەمەریکا بەرەو نزیکبوونەوە دەڕوات یان زیاتر دووردەکەوێتەوە”.

باسی لەوەش کرد دۆخی هەڵاوسان لە ئێران ئێستا لەسەرو 53%یە و ئەگەر سەرۆکە نوێکە کار بۆ کەمکردنەوەی نەکات تمەن لە بازاڕی دراوەکاندا زیاتر هاڕە دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گیان لەدەستدانى سەرۆک کۆمارى ئێران بازاڕى تمەنى گەرم ک...

گیان لەدەستدانى سەرۆک کۆمارى ئێران بازاڕى تمەنى گەرم کردووە