60 هەزار زیندانی

سندوقی سکاڵا بۆ زیندانەکانی عێراق دادەنرێت

+964

پەروەر خۆشناو

بە بڕیاری وەزارەتی دادی عێراق، سندوقی سکاڵا لە گشت زیندانەکانی عێراق دادەنرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دادی عێراق، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، “ئەم سندوقانە کەناڵیکی ئارام بۆ زیندانییەکان دەستەبەر دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە لە هەر حاڵەتێکی پێشێلکاری یان کەمتەرخەمی لە ئەرکدا، کە لەوانەیە رووبدات و کاریگەری لەسەر مافی زیندانیان هەبێت”.

هەروەها هاتووە، “ئەم سندوقانە بە سەرپەرشتیی راستەخۆی نووسینگەی وەزیر دەبن”.

باسی ئەوەش کراوە، سکاڵاکان لە لایەن لیژنەیەک لە وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت

. بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2023ـی وەزارەتی داد، 60 هەزار زیندانی لە 30  زیندانی عێراقدا هەن

زیاتر له‌ 12 هه‌زار زیندانی له‌ عێراق ئازاد ده‌كرێن

زیاتر له‌ 12 هه‌زار زیندانی له‌ عێراق ئازاد ده‌كرێن