نووشتەی لە سەرۆک کردبوو

وەزیری ژینگەی ماڵدیڤ دەستگیر کرا

964+
میدیا گۆران

وەزیری ژینگەی ماڵدیڤ بە تۆمەتی نووشتەکردن لە سەرۆک محەمەد میوزوو دەستگیر کرا.

بەپێی ماڵپەڕی “زە دەیلی گاردیان” و میدیا لۆکاڵییەکانی ماڵدیڤ، یەکشەممەی رابردوو شەمناز سەلیم کە وەزیری ژینگەیە لەگەڵ ئادەم رەمیز وەزیر لە نووسینگەی سەرۆک کۆمار، کە هاوسەری پێشووی خۆشیەتی و دوو کەسیتریش دەستبەسەرکران، بە تۆمەتی ئەنجامدانی جادووی رەش بەرامبەر بە سەرۆک محەمەد میوزوو.

پۆلیسی ئەو وڵاتە تا ئێستا وردەکاری جادووە رەشەکەیان نەخستووەتەڕوو.

شەمناز چوارشەممەی رابردوو لە پۆستەکەی لە وەزارەتی ژینگە راگیرا و ئادەمیش رۆژی پێنجشەممە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەم دوو هاوسەرە پێشتریش لەگەڵ محەمەد میوزوو کاریان دەکرد ئەو کاتەی بەرپرسی شارەوانی بوو.

حکومەتی ماڵدیڤ و نووسینگەی سەرۆک کۆمار هیچ لێدوانێکی فەرمییان سەبارەت بەو دەستگیرکردنانە نەداوە، پۆلیس بە فەرمی پشتڕاستی نەکردەوە، کە ئەوان بەهۆی ئەنجامدانی “جادووی رەش” دەستگیرکراون، بەڵام قبوڵیان کردووە کە لێکۆڵینەوە لە کەیسێک دەکەن کە شەمناز و دوو کەسی دیکەی تێدا بووە، کەمیی زانیاری لە لایەن دەسەڵاتەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و نیگەرانییەکی بەرفراوان لەناو خەڵکدا دروست بکات.

وەزارەتی ئەوقاف نووشتە و جادوو قەدەغە دەکات

وەزارەتی ئەوقاف نووشتە و جادوو قەدەغە دەکات