هۆزان جانێ بە کلیپێک شین بۆ ژینا ئەمینی دەکات

964+
پەرستۆ ساڵح

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان هۆزان جانێ، یەکەم کلیپی لە ساڵی 2023 بۆ ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە.

رۆژی هەینی 20ی کانونی دووەمی 2023، لە چەناڵی یوتیوبی خۆی، هۆزان جانێ کلیپێکی بە ناونیشانی “ژینا ئەمینی” بڵاوکردەوە، بە شێوازی دوێت لەگەڵ شاعیر گونای ئایدەمیر، کە لە لایەن مەمۆ گولەوە کاری موزیکی بۆ کراوە.

هۆزان جانێ بۆ تۆڕی 964 وتی “هیوادارام ئەم کارە هونەریەم هاوکار بێت بۆ کوردانی رۆژهەڵات و پشتیوانی بێت لە شۆڕشی ژنان (ژن، ژیان، ئازادی)، ببێتە مایەی سەرهەڵدانی ئازادی و ئاشتی و یەکێتی نەتەوایەتی”.

ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسی تاران بە بیانوی پابەند نەبوون بە باڵاپۆشی ئەشکەنجە درا، لە 16ی ئەیلولی 2022 گیانی لەدەستدا، بووە هۆکاری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هۆزان جانێ، لە ساڵی 1971 لە باکوری کوردستان لەدایکبووە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیە، چەندینجار لە لایەن دادگاکانی تورکیاوە سزادراوە و زیندانیکراوە بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبە کوردیەکانی تورکیا.

لەم لینکەوە بینەری کلیپکەی هۆزان جانێ بە

Hozan Canê Jîna Emînê ( Nû Klîp ) – YouTube