هاوڵاتیانى دارەتوو ئاگاداربن

ئەگەر سبەینێ درۆنتان بینى هیچ نییە مەترسن

964+

وریا فەتاح

بۆ رووپێوکردنى سنوورى شارەوانى، سبەینێ شەممە شارەوانى دارەتوو درۆن بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە، سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت،”دڵ لە دڵ مەدەن هیچ نییە”.

رەوەند قادر قادر، سەرۆکى شارەوانى دارەتوو بە 964ـى وت،”سبەینێ لە ئاسمانى گوندى باغەمرەى شەهاب بە مەبەستى رووپێوکردنى سنوورى شارەوانى، درۆن بەکار دەهێنین.

باس لەوەشدەکات، مۆڵەتى فەرمى بۆ بەرزکردنەوەى درۆنەکە وەرگیراوە و هیچ مەترسى نییە و پێویست ناکات هاوڵاتیان هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن، وەک دەڵێت،”پێویستە تەنیا ئاگاداربن”.

رەوەند قادر هۆشداریش دەدات، هەر کەسێک سەرپێچى بکات بەرامبەر درۆنەکە رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەگەر سبەینێ درۆن لە ئاسمان بوو مەترسن

ئەگەر سبەینێ درۆن لە ئاسمان بوو مەترسن