بۆ پێنج پلە گەرمی کەمتر

گۆپتەپە؛ گەشتیاران بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێی بچووک

964+
عەزیز عەبدوڵا – گۆپتەپە

پلەکانی گەرما نەک دانیشتووانی گۆپتەپە، بەڵکو خەڵکی لە چەمچەماڵ، کەرکوک و هەولێر هێناوەتە سەر زێی بچووک و بە مەلەکردن رووبەڕوی سەختی و بەهێزی گەرمی رۆژ دەبنەوە.

لە کەرکوک، سلێمانی، هەولێر و ناوچەکانی نزیک زێی بچووک لە گۆپتەپە رۆژانە پلەی گەرما لە نێوان 41 بۆ 45 پلەدایە، بەڵام لەسەر زێی بچووک پلەکانی گەرما 36 پلەن بە تێکڕا، ئەوەش بە گوێرەی سۆراغی ئامادەکاری ئەم فیچەرە.

زۆری ژمارەی مەلەوان و گەشتیارەکان وایکردووە، دانیشتووانی گوندەکە دوو تیمی رزگارکردن و بەهانەوەچوون لەسەر زێی بچووک دروست بکەن.

زێی بچووک دەکەوێتە سنووی گوندی گۆپتەپەی ناحیەی ئاغجەلەر لە چەمچەماڵ، لەنێوان یەک مەتر بۆ پێنج مەتر قوڵە و لە شوێنێک بۆ ناوچەیەکی دیکە ئاڕاستە و قەبارەی قوڵی ئاوەکە دەگۆڕێت.

زۆرینەی ئەوان دەچنە سەر زێی بچووک گەنجانن، بەشێک لە خێزانەکانیش لە نزیک زێیەکە بۆ رۆژێک دەمێننەوە و سوود لە فێنکی و کەشی شوێنەکە دەبینن.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد مستەفا

گەشتیاران نزیکەی 90 ملیۆن دۆلاریان هێناوەتە هەرێم

گەشتیاران نزیکەی 90 ملیۆن دۆلاریان هێناوەتە هەرێم