دەوترێن دوکانداران هۆکارن

کێشەی شەقامی ناو بازاڕی سەرچنار چارەسەر دەکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا_سلێمانى

ماوەیەکى زۆرە قیرى شەقامى ناوبازاڕى سەرچنار تێکچووە و ئاوى تێدا کۆدەبێتەوە و ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکردووە، دەوترێت کەمتەرخەمى دوکانداران هۆکارە.

سامان کەریم یەکێ لە کاسبکارانى بازاڕی سەرچنار بە 964ـى وت، دوکاندارەکانی بازاڕی سەرچنار گرنگی بە بابەتی ئاوەڕۆی دوکانەکانیان نادەن و راستەوخۆ کە دوکانەکانیان دەشۆن ئاوەکە دەکەنە سەرشەقامەکە، بە بیانوی نەبونی تۆڕی ئاوەڕۆ لە بازاڕەکەدا.

باسی لەوەکرد، دوکانی تێدایە وەک ئەوەیە ئاوەڕۆی نەبێت چی پاشماوەی ئاوی دوکانەکەیەتی دەیکاتە سەر شەقامەکە، هەر بۆیە قیرەکە تێکدەچێت.

لەسەر ئەم بابەتە مەحمود محەمەد بەرپرسی بەشی ئاو و ئاوەڕۆی سلێمانی بە 964ـى وت، لە بازاڕەکەی سەرچناردا تۆڕی ئاوەڕۆ هەیە و لە رابردودا نەخۆشخانەى نزیک ناو بازاڕەکە لە کاتی شۆردنیدا ئاوەکەی دەهاتە دەرەوە ئەوەش چارەسەرکراوە، سەرجەم تۆڕی ئاوەڕۆى ئەو ناوچەیە چاکسازیان بۆ کراوە.

باسی لەوەکرد، کاری ئاوەڕۆیان لەو ناوچەیەدا تەواو کردوە و ئێستا کاتی ئەوەیە ستافی قیر دەست بکەن بە قیرکردنی ناو بازاڕەکە.

بە جەختکردنەوە لە قسەى سامان کەریم، مەحمود محەمەد وتى،”دوکاندارەکانی ناو بازاڕی سەرچنار کەمتەرخەمن، هەندێکیان تانکی ئاوی سەربانیان پڕ دەبێت و  بۆری ئاوەڕۆیان داناوە و ئاوەکەی دەڕژێتە سەر شەقامەکە، تا ئەم ساتە سێ جار ئەو بازاڕە چاککراوە و وەک خۆی لێهاتوەتەوە”.

کەمتەرخەمى دوکاندارەکان واى لە ئاوەڕۆى سلێمانى کردووە، بە نیازن لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاگادار بکەنەوە هەفتانە دوو جار سەردانی ئەو بازاڕە بکەن و لەسەر ئەو بابەتە چەند دوکاندارێک سزا بدەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چوار شەقامی سلێمانی فراوانبوونیان بۆ دەکرێت و دەکرێن ب...

چوار شەقامی سلێمانی فراوانبوونیان بۆ دەکرێت و دەکرێن بە 30 مەتری