دیمه‌نێكی سوتانى گه‌نم كه بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده"
دارستان و پاوانی سلێمانى: سوتاندنى په‌رێزه گه‌نمه‌كان به ئه‌نقه‌سته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارستان و پاوانی سلێمانی ئاشكراى ده‌كات كه سوتاندنى په‌رێزه گه‌نم و جۆ له‌لای جوتیارانه‌وه به‌ئه‌نقه‌سته، چونكه ده‌ڵێت مه‌به‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، چەند ساڵێکە و بە دیاریکراوی دوای کەمبونەوەی کاری بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات، چەندین حاڵەتی سوتاندنی پەرێزەکان روویداوە و زوربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتۆتەوە بەتایبەت ئەو گوندانەی نزیکن لە شارەکانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی، دوای لێکۆڵینەوە ووردبینیكردنیان لە هۆکاره‌كانى کەوتنەوەی ئه‌م ئاگرى په‌رێزانه بۆیان ئاشكرا بووه كه ئاگرەکە بەئەنقەستە له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌كرێته‌وه.
ده‌شڵێت “مەبەستی برای جوتیار بۆ بەهێزکردنی خاکەکەیەتی کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە و پێچەوانەکەی راستە”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پوش وپەڵاشه‌ی جوتیاران له‌ناو پەرێزەکاندا ده‌یسوتێنن سودی ئێجگار زۆرە له‌وانه، ش پارێزگاری لە پلەی گەرمی خاکەکە ده‌كات و ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، پارێزگاری لەشێی خاکەکە ده‌كات، بونی پوش و پەڵاش ماددەی ئورگانی خاکەکە زیاد ده‌كا و دەبێتە هۆكارێكیش بۆ باشکردنی سیفەتی فیزیایی خاکەکە.
زیانێكی سووتاندنى ئه‌م په‌رێزانه‌ش بریتییه له خراپی خۆڵەمێشی پوش وپەڵاشی پەرێزەکە، چونكه لە ئەنجامی سوتاندنی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی(PH) میتەر کە ئەمەش هێمای پێوانەکردنی ئاستی ترشی و تفتی خاکە وە کە 14 پلەبەندی هەیە لە (1بۆ7) بە خاکێکی ترشەڵۆک دادەنرێت واتە تا نزمتر بێت ئاستی ترشی خاک زیاد دەکات، بەپێچەوانەوەشه‌وه لە (7 بۆ14) خاکێکی تفتە و خاکی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی (7) پلە کەمێک بەرزترە و خۆڵە مێشی پەرێزەکە دەبێتە هۆی زیادبوونی تفتێتی خاکەکە و دەرەنجام چەسپاندنی هەندێک توخمە خۆراک لە کۆتاییدا زیان به‌جێده‌هێڵێت.