گرافیک: 964+
له‌كۆیه
هه‌ر ئێستا باوكێك به ئۆتۆمبێل له كچه‌كه‌ى دا‌و گیانى له‌ده‌ستدا
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
هه‌ر ئێستا له رووداوێکی هاتووچۆدا باوكێك له قه‌زاى كۆیه به ئۆتۆمبێل له كوڕه‌كه‌ی دا‌و ده‌موده‌ست گیانى له‌ده‌ستدا.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:47 خوله‌ك:
رووداوه‌كه له گەرەکی هاموون نزیك مزگەوتی عه‌بدولجبار روویداوه ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له جۆرى پیکاب نیسان بووه.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2:53 خوله‌ك:
سەنگەر سەڵاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە، بە 964ی وت، کەمێک پێش ئێستا باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، لەبەردەم ماڵەوەیان، کچەکەی خۆی دەشێلێت و گیان لە دەست دەدات، شوێنی رووداوەکەش گەڕەکی هاموونە نزیک مزگەوتی عەبدولجەبار.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، لەوکاتەی باوکەکە ئۆتۆمبێلەکەی بەکارهێناوە، کچەکەی خۆی نەبینیوە و شێلاویەتی، بەو هۆیەوە راستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە گیان لە دەست دەدات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن