دیمه‌نێكی خوله‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش
فه‌رمانبه‌ران خراونه‌ته خولێكی زانستى
كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه فریاكه‌وتنه‌كه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش نزیكبووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێنده‌ى نه‌ماوه نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كه ئاماده‌كارى جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێت، له ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر خراونه‌ته ناو خولێكى زانستى پزیشكییه‌وه.
بیناى نه‌خۆشخانه‌كه له ساڵی 2022 تەواو كراوە و بایی یه‌ك ملیار و 395 ملیۆن و 965 هه‌زار دینار‌یش ئامێری بۆ دابینكراوه.
د. خضر ساڵح، بەڕێوەرەبەری گشتى تەندروستی بەردەڕەش بە 964ـی راگه‌یاند، قۆناغ به قۆناغ به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه.
وتیشی “ئێستا 40 فه‌رمانبه‌ر له‌ناو خولێكی زانستىین بۆ بەهێزکردن، بۆ فێربوون و پێشخستنی توانای زانستی پزیشکیى تەندروستیان”.
سه‌باره‌ت به ئامێره‌كانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئامێره‌كان به‌گشتى له سێ جۆر پێكهاتوون و ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه له‌لایه‌ن تیمێكى تایبه‌ته‌وه ئاماده‌ده‌كرێن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى، له ئێستادا له‌هه‌وڵدان بۆ كڕین و دابینكردنى كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه و به‌ته‌واوكردنى ئه‌و ئاماده‌كاریانه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێته‌وه.