زیاتر لە 16 ملیار دینار بەدەستهاتووە
ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی ئەم هەفتەیە 92٪ زیادی کردووە
964+
ژووری هەواڵ
داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیان بە رێژەی نزیکەی 92٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 16 ملیار دینار.
بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیە لە رۆژانی 21 تاوەکو 28ـی ئەم مانگە 16 ملیار و 668 ملیۆن دینار بووە، لە کاتێکدا داهاتەکانی ئەو دوو پارێزگا و دوو ئیدارە سەربەخۆیە لە هەفتەی پێشوودا، واتە لە رۆژانی 15 تاوەکو 21ـی ئەم مانگە تەنیا یەک ملیار و 272 ملیۆن دینار بووە.
داهاتەکانی ئەم هەفتەیە 91٪ لە رێگەی نەختینە، 9٪ بە چەک بووە و هیچ رێژەیەکی لە رێگەی مەقاسەوە بەدەستنەهاتووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
ئەو بڕە داهاتە لەمانەوە بەدەستهاتوون: دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، گومرگ، کرێی کێش و پێوەرەکان، پێبژاردن و سزای دارایی، پشکنینەکان، رسووماتی بەخشین، ژینگە ئۆتۆمبێل، تابلۆ و داهاتی شارەوانییەکان.