3 نه‌ریتخواز روبه‌ڕووى ریفۆرمخوازێك ده‌بنه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار له‌ ئێران ده‌ستیپێكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كاتژمێر 08:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ خولی 14مینی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران ده‌ستیپێكرد.

كه‌مێك پێش ئێستا، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیرى ناوخۆى ئێران به‌ میدیا فه‌رمییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند ئێرانییه‌كان چوونه‌ته‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان.

به‌قسه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ 61 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و 58 هه‌زار و 640 بنكه‌ى ده‌نگدانیش ئاماده‌كراون.

ده‌بوایه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ئێران له‌ به‌هارى ساڵى 2025 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى گیان له‌ده‌ستدانى ئیبراهیم ره‌یسی سه‌رۆككۆمارى ئێران و حه‌وت كه‌س له‌ هاوه‌ڵانى له‌ رووداوى تێكشانى هیلیكۆپته‌ره‌كه‌یان له‌ 19.5.2024 هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پێش خرا.

ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسی سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌ن، چوار كه‌سایه‌تین، سەعید جەلیلی، محەمەد باقر بالیباف، مستەفا پوورمحەمەد كە كاندیدی نەریتخوازەكان و مەسعود پزیشكیان كاندیدی ریفۆرمخوازەكانه‌.

پێشبینییەكان له‌ ئێران بۆ ئەوە دەچن، كە كاندیدەكەی ریفۆرمخوازەكان، دوو كاندیدەكەی نەریتخوازەكان كە محەمەد باقر قالیباف و سەعید جەلیلی، یەكێك لەوانە دەنگی 50% دەنگدەران بەدەست بهێنێت.

نوێكراوه‌ته‌وه‌: له‌ كاتژمێر 9:20 خوله‌ك
لە هه‌ولێریش له‌ کاتژمێر هەشتی بەیانیەوە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کراونەتەوە.
چوار شوێن بۆ دەنگدان دیاریکراون، بریتین لە نێو کونسوڵخانەی ئێران، قوتابخانەی ئێرانی لە شەقامی شۆڕش، چاکسازی گەوران و قەزای بنەسڵاوە.

ده‌ستورى ئێران كه‌سی جێگره‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك وڵات دیار...

ده‌ستورى ئێران كه‌سی جێگره‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك وڵات دیارى كردووه‌